خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی ئێران، بەپێی ڕەواڵی هەموو حەفتەیەک ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی خەرمانان،
بۆ جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی، تاران، ورمێ، تەورێز، گیلان، گولسار، ڕەشت، ئەردەبیل، هۆرمۆزگان، لۆرستان، زەنجان، مازەندەران، کرماشان، سنە، بیجاڕ، فارس و ئیسفەهان، لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی لەوانە، “شیرکەتی پڕداهات چیت بەسەر هات”، “بەکردەوە دەرهاتنی ئاییننامە مافی سەرەکی ئێمەیە”، “خانەنشین کراوان یەک بگرن یەک بگرن”، “تا کاتێک کە مافەکەمان وەرنگەرین، ئارام نابینەوە” و “تەنیا لەسەر شەقام وەدی دێت مافەکانمان”، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “جێبەجێ کرانی ئایین نامەی کارمەندان” و “دامەزراندنی ساڵی ١٣٨٩” و “چارە سەرکرانی کێشەکانی پێوەندیدار بە بیمەی دەرمانی”یان بوون.