کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی مۆخابەراتی پارێزگای کوردستان
دوشەممە ۱۵-۱۲-۱۴۰۱   |  06-03-2023
کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەراتی پارێزگای کوردستان، وێڕای باقی هاوکارەکانیان لە شارەکانی دیکەی ئێران دەستیاندایە کۆبوونەوە.
ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕەشەممە، خانەنشین کراونی ناڕازی مۆخابەراتی پارێزگای کوردستان، لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکاردی ئێعتڕازی و کۆبوونەوە لە بەرامبەر شیرکەتی ناوەندی مۆخابەراتی ئەمشارە، خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.