کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە ئیسفەهان و مازەندەران
یەکشەممە ۱۳-۰۸-۱۴۰۳   |  03-11-2024
خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی خەزەڵوەر، لە شاری ئیسفەهان بە وتنەوەی درووشمی “وادە و بەڵێن چ باش بوو، بەڵام هەمووی درۆ بوو” لە بەرامبەر سندووقی پۆڵا لەمشارە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون. هەروەها خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە مازەندەران، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای ئەم ناوەندە، لەئاست کەمبوونەوەی خزمەتگوزاری لە دەرمانخانەی سندووقی پۆڵا لەمشارە و هەڵوەشانەوەی گرێبەست لەگەڵ بیمەی “دانا” و بەستنی گرێبەست لەگەڵ شیرکەتی بیمەی “ئاتییە سازانی حافز” دژبە بەرژەوەندی خانەنشین کراوان و خواستەکانی دیکەیان لەوانە، یەکسانی سازی حقووقەکانیان لەگەڵ کرێکارانی شاغڵ، ناڕەزایەتییان دەربڕی.