ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی خەزەڵوەر، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی شووش، کەرخە و حەوت تەپە، بە وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی لەوانە: “تەنیا لە شەقامەکانی وەدی دێت مافەکانمان”، “پەرەستاری زەحمەتکێش، پشتیوانیت لێ دەکەین”، “پەرەستار و کرێکاری خانەنشین کراو، ئێتحاد ئێتحاد”، “بۆ نەمانی هەڵاواردن، ئێتحاد ئێتحاد”، “گرانی و ئاوسان، سەپێندراوە بەسەر بازاڕ”، لەئاست وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر سازمانی تەئمینی ئیجتماعی شووش، لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد کە لەسەری نووسرابوو “هێڵی هەژاری ٥٠ ملوێن تمەن، حقووقی ئێمە ١٢ ملوێن تمەن”، لەئاست چوونەسەرەوەی هەژاری، گەندەڵی، دۆخی نالەباری ژیانیان و جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی. هەروەها خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە ئەهواز، بە وتنەوەی درووشمی “وادە و بەڵێن ئیتر بەسە، خوانی ئێمە خاڵییە”، لەئاست وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.