کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراونی تەئمینی ئیجتماعی لە کرماشان
یەکشەممە ۲۰-۰۸-۱۴۰۳   |  10-11-2024
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی خەزەڵوەر، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە کرماشان، لە بەرامبەر سندووقی خانەنشینی کشوەری ئەمشارە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان بەوتنەوەی درووشمی “هەڵگیرساندنی شەڕ بەسە، خوانی ئێمە خاڵییە”، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە، “بەکردەوە دەرهێنانی مادەی ٨٥ی یاسای بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری کشوەری لەپێوەند لەگەڵ بیمەی کارامە و هەروەها بەکردەوە دەرهاتنی مادەی ١٢٥ سەبارەت بە یەکسان سازی حقووقەکان بەپێی ڕێژەی لانی زۆری ئاوسان” ناڕەزایەتییان دەربڕی.