کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە شارەکانی ئێران
یەکشەممە ۲۷-۰۸-۱۴۰۳   |  17-11-2024
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی خەزەڵوەر، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە شارەکانی شووش، تاران، گیلان و ئەهواز، بە وتنەوەی درووشمی “وادە و بەڵێن ئیتر بەسە، خوانی ئێمە خاڵییە”، لەئاست وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای سازمانی تەئمین ئیجتماعی لەمشارانە و لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد لەئاست چوونەسەرەوەی هەژاری، گەندەڵی، دۆخی نالەباری ژیانیان و جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.