فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە شارەکانی ئێران
یەکشەممە ۰۴-۰۹-۱۴۰۳   |  24-11-2024

ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی سەرماوەز، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە شارەکانی شووش، ئەهواز و کرماشان، بە وتنەوەی درووشمی “وادە و بەڵێن ئیتر بەسە، خوانی ئێمە خاڵییە”، لەئاست وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای سازمانی تەئمین ئیجتماعی ئەمشارانە و لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد لەئاست چوونەسەرەوەی هەژاری، گەندەڵی، دۆخی نالەباری ژیانیان و جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.