کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی سەنعەتی نەوت
سێشەممە ۰۶-۰۹-۱۴۰۳   |  26-11-2024
ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی سەرماوەز، ژمارەیەک لە خانەنشین کراوانی شیرکەتی سەنعەت نەوت، لە ناڕەزایەتیی بە بڕانی حقووق و مەزایاکانیان، لە بەرامبەر سندووقی خانەنشێنی سەنعەت نەوت لە شەقامی برنجی بۆجنوورد، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکاران لەم کۆبوونەوەیە کە چەندین کاتژمێر بەردەوامی بوو، ڕایانگەیاند کە بڕانی مافی عائیلەمەندی، عەولاد و ١٣ بەندی دیکە لە مافی خانەنشینیان بۆ ماوەی ١٥ مانگ، ئەوانی لەگەڵ کێشەیەکی زۆر بەرەوڕوو کردووەتەوە.