کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی ئیسفەهان
یەکشەممە ۲۱-۱۲-۱۴۰۱   |  12-03-2023
کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی رێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتی ئیسفەهان، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕەشەممە، وێڕای باقی هاوکارەکانیان لە شارەکانی دیکەی ئێران، دەستیاندایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی ناڕازی لە ڕێگەی ڕاخستنی خوانی خاڵی و وتنەوەی درووشمی “خوانی ئێمە خاڵییە، وادە و بەڵێن ئیتر بەسە”، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.