کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی مۆخابەراتی پارێزگاکانی تاران و ئەلبۆرز
دوشەممە ۲۲-۱۲-۱۴۰۱   |  13-03-2023
کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی مۆخابەراتی پارێزگاکانی تاران و ئەلبۆرز، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی ڕەشەممە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەراتی تاران بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای وەزارەتی پەیوەندییەکان لەمشارە، لە ئاست پێڕانەگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە. هەروەها خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەراتی ئەلبۆرز بە کۆبوونەوە لەبەرامبەر شیرکەتی مۆخابەراتی ئەم پارێزگایە، خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.