کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی مۆخابەراتی خوزستان
یەکشەممە ۲۰-۰۱-۱۴۰۲   |  09-04-2023
لەدرێژەی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکاران و انەنشین کراوان لە شارەکانی ئێران، خانەنشین کراوانی مۆخابەراتی پارێزگای خوزستان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خاکەلێوە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی ناڕازی مۆخابەراتی پارێزگای خوزستان، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای مۆخابەراتی ئەم پارێزگایە لە ئەهواز و لە ڕێگەی وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی، لەئاست پێڕانەگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.