کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی کشوەری لە شارەکانی ئێران
سێشەممە ۱۰-۰۵-۱۴۰۲   |  01-08-2023
ڕۆژی سێشەممە ١٠ی گەلاوێژ، خانەنشین کراوانی کشوەری، بە شێوەی هاوکات لە زۆرێک لە شارەکانی ئێران، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی کشوەری و فەرهەنگیانی خانەنشین کراو لە شارەکانی، شیراز، ئەردەبیل، شاری کورد و سنە، لە ناڕەزایەتیی بە بارودۆخی نالەباری ژیانیان و وەدینەهاتنی خواستەکانیان بە وتنەوەی درووشم و بەدەستەوە گرتنی پلاکارد و چەندین دەست نووسراوە، لە بەرامبەر بینای سندووقی خانەنشینی کشوەری لەمشارانە دەستیاندایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.