کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی ڕەشت
دوشەممە ۰۱-۱۲-۱۴۰۱   |  20-02-2023
کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی ڕێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتی ڕەشت، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ڕێبەندان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناڕازییان بە وتنەوەی درووشمی “رەئیسی درۆزن، ئاکامی بەڵێنەکانت کوا؟” لە ئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە، “درەنگ کردن لە دانی ٢٥لەسەدی هەمسان سازی ساڵەکانی ڕابردوو” و “ئێعتڕاز بە بڕە پارەی کەمی جەژنانەی کۆتایی ساڵ”، لە بەرامبەر بینای ئەم رێکخراویە لە شاری ڕەشت، دەستیاندایە کۆبوونەوە.