فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۲۹-۰۸-۱۴۰۲   |  20-11-2023

لەدرێژەی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات، خانەنشین کراوانی ئەم ناوەندە بۆ جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خەزەڵوەر، لە کەش و هەوایەکی بارانی بۆ جارێکی دیکە لە زۆرێک لە شارەکانی وەک، تاران، شیراز، ئیسفەهان، زەنجان، ئەراک، ئەهواز، فارس، بەلوچستان، ورمێ، ئەردەبیل، خۆرەم ئاباد، ڕەشت، ساری، زاهێدان، ئیلام، سنە و کرماشان، هاتنە سەر شەقامەکان و لە بەرامبەر بینای شیرکەتی مۆخابەرات لەمشارانە دەستیاندایە کۆبوونەوە و لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی لەوانە، “ئەگەر بەردیش ببارێ، ئێمە هەموو دووشەمەیەک دەست دەدەینە کۆبوونەوە”، “شیرکەتی پڕداهات چیت بەسەر هات”، “بەکردەوە دەرهاتنی ئاییننامە مافی سەرەکی ئێمەیە”، “خانەنشین کراوان یەک بگرن یەک بگرن”، “وادە و بەڵێنەکان جوان بوون، بەڵام هەمووی درۆ بوون”، “تا کاتێک کە مافەکەمان وەرنگەرین، ئارام نابینەوە” و “تەنیا لەسەر شەقام وەدی دێت مافەکانمان”، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “جێبەجێ کرانی ئایین نامەی کارمەندان” و “دامەزراندنی ساڵی ١٣٨٩” و “چارە سەرکرانی کێشەکانی پێوەندیدار بە بیمەی دەرمانی”یان بوون.