کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشێن کراوانی سندووقی پۆڵا لە ئیسفەهان
یەکشەممە ۱۰-۰۴-۱۴۰۳   |  30-06-2024
ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی پووشپەڕ، خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە شاری ئیسفەهان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستکانیان، بۆ جارێی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “هەتا مافەکانمان وەرنەگرین ناچینەوە ماڵەکانمان”، “خانەنشین هاوار کە مافەکانت وەرگرە” و “تەنیا لەسەر شەقامەکان مافەکانمان وەدی دێت”، لەئاست گەندەڵی بەربڵاوی حکوومەتی و بارودۆخی سەختی گوزەرانیان، خوازیاری “درانی خێرای حەقدەستە دواخراوەکانی ساڵی ١٤٠٠، پاراستنی ناوەڕۆکی شیرکەت و گۆڕینی ڕەشنووسی بەندەکانی ئەساسنامەی سندووق” بوون.