کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خوازیارانی یەکەی نیشتەجێبوون لە ساوە
یەکشەممە ۰۱-۰۵-۱۴۰۲   |  23-07-2023
ڕۆژی شەممە ٣١ی پووشپەڕ، کۆمەڵێک لە خوازیارانی یەکەی نیشتەجێبوونی پڕۆژەی “خەبازان ساوە”، لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، لە شوێنی ئەم پڕۆژەیە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرەڕای دانی پارەی ئەم یەکەی نیشتەجێبوونانە لە لایەن هاووڵاتییانەوە، نزیکەی سێ ساڵە بەهۆی دژایەتی شارەداریی هەتا ئێستا هیچ خانوویەک لەوێ درووست نەکراوە. ناڕازییان لەم کۆبوونەوەیەدا خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان و ڕوونکردنەوەی ئەم بابەتە بوون.