فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خوێندکارانی کۆمەڵگای زانستی ژێنێتیکی پزیشکی لە تاران
هەینی ۲۹-۱۰-۱۴۰۲   |  19-01-2024

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی هێرانا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی بەفرانبار، کۆمەڵێک لە خوێندکارانی کۆمەڵگای زانستی ژێنێتیکی پزیشکی تاران، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای ڕێکخراوی نیزام پزیشکی ئەمشارە، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خوێندکارانی ناڕازی وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتیی بە دەنگی ئەم دوایانەی شوڕای باڵای پزیشکی بە بێبەش کردنی دەرچووانی زانکۆکانی تاران، ئیسفەهان، مەشهەد و تەربییەت مۆدەرێس، لە وەرگرتنی ژمارە نیزام پزیشکی، ڕایانگەیاندووە: شوڕای باڵای نیزام پزیشکی لە کۆتایی خەرمانانی ئەمساڵ، بە ئەنجام دانی کردەوەیەکی سەرسووڕ هێنەر، بۆ پێنج ساڵ لەمەوبەر گەڕاوەتەوە.