کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خەڵکی شاری سەراوڵە لە ئیلام
دوشەممە ۰۶-۰۶-۱۴۰۲   |  28-08-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەندامانی بنەماڵەی دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی”، ڕۆژی دووشەممە ٦ی خەرمانان، لە شاری سەراوڵەی سەر بە پارێزگای ئیلام لە بەرامبەر بینای فەرمانداریی ئەو شارە دەستیاندایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی و داوای ئازادکردنی منداڵەکانیان دەکەن.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەممەد سوهرابزادە، داواکاری گشتیی ئەو شارە بەو خەڵکە ناڕازییەی ڕاگەیاندووە: “من هیچ دەسەڵاتێکم نییە و هیچ کارێکیشم لەدەست نایەت”.