کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی دانیشتووانی گوندی سادات مەحموودی
دوشەممە ۰۹-۰۵-۱۴۰۲   |  31-07-2023
کۆمەڵێک لە دانیشتووانی گوندی “سادات مەحموودی” سەر بە شاری دنا، ڕۆژی دووشەممە ٩ی گەلاوێژ دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، دانیشتووانی گوندی “سادات مەحموودی” لە ناڕەزایەتیی بە لێدانی بەنداوی “خوراسانی ٣” لە بەرامبەر بینای دادپەروەری ٢ی دادگوستەری گشتی پارێزگای کۆهگیلویە و بۆیەرئەحمەد لە شارستانی بۆیەرئەحمەد، دەستیانداوەته کۆبوونەوە.