کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی دەرمانسازان لە تاران
شەممە ۲۳-۱۰-۱۴۰۲   |  13-01-2024
کۆمەڵێک لە دەرمانسازان لە شاری تاران، رۆژی شەممە ٢٣ی بەفرانبار، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەشداربووانی ناڕازی لەئاست “گەڵاڵەی پێلاتفۆرمی ئینتێرنێتی دەرمان” ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای مەجلیس لە شاری تاران، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیان بوون.