کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی دەستفرۆشان لە شاری سنە
یەکشەممە ۲۳-۰۲-۱۴۰۳   |  12-05-2024
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی گوڵان، کۆمەڵێک لە دەستفرۆشانی مەیدانباری شاری سنە، لە ناڕەزایەتیی بە بڕیاری شارەداریی ئەمشارە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستفرۆشانی ناڕازی لەئاست بڕیاری شارەداریی سەبارەت بە قەدەغەبوونی کەسابەتی ئەم دەستفرۆشانە لە مەیدانبار و بێکاربوونیان، لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.