فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی سەرتاسەری خانەنشین کروانی مۆخابەرات لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۲۴-۰۷-۱۴۰۲   |  16-10-2023

لەدرێژەی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات، خانەنشین کراوانی ئەم ناوەندە بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی ڕۆژی دووشەممە ١٧ی ڕەزبەر، بۆ جارێکی دیکە لە بەرامبەر بینای شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی، تاران، شیراز، ئیسفەهان، زەنجان، ئەراک، ئەهواز، ورمێ، ئەردەبیل، خۆرەم ئاباد، ڕەشت، ساری، زاهێدان، ئیلام، سنە و کرماشان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “جێبەجێ کرانی ئایین نامەی کارمەندان” و “دامەزراندنی ساڵی ١٣٨٩” و “چارە سەرکرانی کێشەکانی بیمەی دەرمانی”یان بوون.