خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات لەدرێژەی کۆبوونەوەی حەفتانەیان، ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی سەرماوەز، لەئاست وەدینەهاتنی خواستەکانیان لە زۆربەی شارەکانی ئێران، بۆ جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی، تاران، تەورێز، ئیسفەهان، مازەندەران، زەنجان، ورمێ، سنە و کرماشان، هاتنە سەر شەقامەکان و ڕێپێوانی ئێعتڕازیان بەڕێوەبرد و لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی “ئێختلاسێک کەم بێتەوە، کێشەکانی ئێمە چارەسەر دەبێ”، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “جێبەجێ کرانی ئایین نامەی کارمەندان” و “دامەزراندنی ساڵی ١٣٨٩” و “چارە سەرکرانی کێشەکانی پێوەندیدار بە بیمەی دەرمانی”یان بوون.