کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی ماڵبەتاڵان چووانی دامەزراوەی کاسپییەن
یەکشەممە ۰۵-۰۶-۱۴۰۲   |  27-08-2023
ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خەرمانان، ژمارەیەک لە ماڵبەتاڵان چووانی دامەزراوەی کاسپییەن لە شاری ڕەشت، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان لەئاست بەتاڵان چوونی سەرمایەکانیان و وەڵامنەدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشەکانیان، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر دامەزراوەی کاسپییەن لەمشارە و وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی وەک “کاسپییەن دزی دەکات، دەوڵەت حیمایەتی دەکات”، خوازیاری گەڕاندنەوەی سەرمایەکانیان بوون.