کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی موعەلیمانی خانەنشین کراو لە تاران
سێشەممە ۱۶-۰۵-۱۴۰۳   |  06-08-2024
ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی گەلاوێژ، موعەلیمانی خانەنشین کراوی ساڵی ١٤٠٢، لە بەرامبەر وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان لە شاری تارانە دەستیاندایە کۆبوونەوە و لەئاست بەکردەوە دەرنەهاتنی گەڵاڵەی ڕێزبەندی و یەکسان سازی و هەروەها پێشێلکرانی مافەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، موعەلیمانی ناڕازی بە وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی وەک “وەزیر خیانت دەکات، بوودجە پشتیوانی دەکات”، “سەحرایی درۆزن، ئاکامی بەڵێنەکانت کوا” و “زەحمەتکێشانی دوێنێ، مافخوازانی ئەمڕۆ”، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.