فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی پارێزەرانی دادگوستەری لە مازەندەران
یەکشەممە ۱۲-۰۶-۱۴۰۲   |  03-09-2023

ڕۆژی شەممە ١١ی خەرمانان، کۆمەڵێک لە پارێزەرانی دادگوستەری مازەندەران، لە ناڕەزایەتیی بە پەسەندکراوی نوێی مەجلیس، لە بەرامبەر بینای پارێزەرانی دادگوستەری ئەمشارە، لە ناو ئەم ناوەندە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بە پێی ئەم پەسەند کراوە نوێیە، مافی دەرکردنی بەڵگەنامەی پارێزەری لە ناوەندەکانی پارێزەران وەردەگیرێتەوە و دەدرێ بە ژێرمەجمووعەکانی وەزارەتی کاروباری ئابووری و دارایی. پارێزەرانی دادگوستەری لەئاست ئەم پێشێل کردنی مافە یاساییەیان ناڕازین و خوازیاری پێداچوونەوە بەم پەسەندکراوەی مەجلیسن.