فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی پەرەستاران لە ئەهواز
شەممە ۱۸-۰۹-۱۴۰۲   |  09-12-2023

ڕۆژی شەممە ١٨ی سەرماوەز، کۆمەڵێک لە پەرەستاران لە شاری ئەهواز، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە پەرەستارانی ئەهواز بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئوستانداری ئەمشارە و بەدەستەوە گرتنی چەندین دەست نووسراوە بە ناوەڕۆکی “پەرەستاران خوازیاری دانی ١٦ مانگ حەقدەستی دواخراویانن”، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە “دانی حەقدەست و مەزایای دواخراویان” و هەروەها “شێوازی دانی تەعرەفەی پەرەستاری”، دەستیاندایە کۆبوونەوە و بە وتنەوەی درووشم خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.