کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی پەرەستاران لە لۆرستان
شەممە ۱۴-۱۱-۱۴۰۲   |  03-02-2024
ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕێبەندان، کۆمەڵێک لە پەرەستارانی لۆرستان، لە بەرامبەر ئۆستانداری ئەمشارە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە پەرەستاران بە کۆبوونەوەی لە بەرامبەر ئوستانداری لۆرستان و بەدەستەوە گرتنی چەندین دەست نووسراوە بە ناوەڕۆکی “پەرەستاران خوازیاری دانی ١٦ مانگ حقووقی دواخراویانن”، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە “دانی حەقدەست و مەزایای دواخراویان” و هەروەها “شێوازی دانی تەعرەفەی پەرەستاری”، دەستیاندایە کۆبوونەوە و بە وتنەوەی درووشم خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.