کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی پەرەستاران لە یەزد
شەممە ۱۲-۰۸-۱۴۰۳   |  02-11-2024
ئەمڕۆ شەممە ١٢ی خەزەڵوەر، پەرەستارانی چەندین نەخۆشخانەی یەزد، لەە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، لە شوێنی کارەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، پەرەستارانی ناڕازی بە وتنەوەی درووشمی “هەموو ڕۆژێک، ڕوژی پەرەستارە” و هەروەها لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکاری ئێعتڕازی، خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان لەوانە، “یاسای تایبەت بە سەختی کار، مافی سەرەکی ئێمەیە”، “نا بۆ زێدەکاری زۆرەملێ” و “پەرەستار پەرەستار، یەک بگرن”، بوون.