فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی پەرەستاران لە شیراز
سێشەممە ۱۵-۰۸-۱۴۰۳   |  05-11-2024

ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی ڕەزبەر، پێرسۆنێلی بەشی تاقیکاری و ڕادیۆلۆژی نەخۆشخانەکانی شیراز، لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناڕازییان بە هەڵواسینی جلەکانیان لەسەر نەردەی بینای زانکۆی زانستی پزیشکی شیراز کە چەندین دەست نووسراوەی پێوە هەڵواسرابوو، لەئاست باروڕۆخی نالەباری گوزەرانیان، پێشێل کرانی مافەکانیان، هەڵاواردن و زەختی کاری دەستیانداوەتە کۆبوونەوە. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی ڕابردووش، پەرەستارانی سەرجەم نەخۆشخانەکانی یەزد لەوانە: سدووقی، ڕەهنەموون، ئەفشار و …… لەئاست پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان دەستیان لەکار کێشابوویەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبردبوو. شایانی باسە، ئەم ناڕەزایەتییە لەئاستێک دا بووە کە کاری ڕۆژانەی نەخۆشخانەکان بەتەواوی پەکی کەوتووە و تەنیا نەخۆشانی ئۆڕژانسی خزمەتگوزارییان بۆ کرابوو.