فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی ژنانی گوندی ئیسماعیل ئابادی خاش
دوشەممە ۱۷-۱۱-۱۴۰۱   |  06-02-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی ڕێبەندان، ژمارەیەک لە ژنانی گوندی “ئیسماعیل ئاباد”ی خاش، لە ناڕەزایەتیی بە دەستبەسەر کرانی “مەولەوی عەبدولمەجید مۆرادزهی”، دەستیان دایە کۆبوونەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆتە، ناڕازییان لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد بە ناوەڕۆکی “مەولەوی عەبدولمەجید دەبێ ئازاد بکرێ”، “نا بۆ بانگکردن، نا بۆ زیندان، نا بۆ ڕفاندن” و “ئازادی ڕادەربڕین تاوان نییە”، خوازیاری ئازادکرانی عەبدولمەجید مۆرادزهی بوون.