کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی ئەرکانی سالس لە دامەزراوەی پارسی جنووبی
شەممە ۰۴-۰۹-۱۴۰۲   |  25-11-2023
ڕۆژی شەممە ٤ ی سەرماوەز، کرێکاران و کارمەندانی ئەرکانی سالس و پشتیوانی لە پاڵاوگەکانی دامەزراوەی پارسی جنووبی، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی لە ئاست لەخوارەوەبوونی ئاستی حەقدەستەکانیان، پێدانەچوونەوە بە گەڵاڵەی ریزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان، بەڕێوەنەچوونی سیاسەتی دوو حەفتە کار، دوو حەفتە پشوودان بۆ سەرجەم کرێکاران و کارمەندانی بەشی ئیداری و پشتیوانی، نالەباربوونی خەوتنگاکان، کۆن بوونی ئیمکانات و کەرەستەکان و شامل بوونی یاسای کار بۆ شۆفیرە کەسییەکان، ناڕازین و بە کۆبوونەوە لە شوێنی کارەکەیان خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون.