کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی ئەرکانی سالس لە پارسی جنووبی
شەممە ۲۳-۱۰-۱۴۰۲   |  13-01-2024
ڕۆژی شەممە ٢٣ی بەفرانبار، سەرجەم کرێکارانی ئەرکانی سالس لە سەرجەم پاڵاوگاکانی گازی پارسی جنووبی، لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان لەوانە: “پێداچوونەوە بە گەڵاڵەی ڕیزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان”، “شیفتی بوونی کرێکارانی ئیداری و پشتیوانی بە پێی سیستمی دوو بە دوو، “پێڕاگەیشتن بە بارودۆخی دامەزرانی کرێکاران و بیمە کردنی شۆفیرەکان” بوون.