کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی ئەرکانی سالس لە پارسی جنووبی
شەممە ۰۵-۱۲-۱۴۰۲   |  24-02-2024
رۆژی شەممە ٥ی ڕەشەممە، کرێکارانی ئەرکانی سالس و پشتیوانی شیرکەتەکانی پەیمانکاری لە پاڵاوگەکانی ٥، ٦ و ٩ی پارسی جنووبی، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە شوێنی کارەکەیان خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان لەوانە، “گەڕانەوەی خێرای شۆفیرانی دەرکراو لە شیرکەتەکانی پەیمانکاری، نەمانی شیرکەتە پەیمانکارییەکانی دابین کردنی هێزی کار، پێداچوونەوە و بەکردەوە دەرهێنانی گەڵاڵەی ڕیزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان، داڕشتنەوەی گرێبەستی ڕاستەوخۆ لەگەڵ شۆفیرانی شیرکەتە پەیمانکارییەکان لە لایەن پەیمانکاران و چاکسازی لە بەندەکانی ئەم گرێبەستە و هەروەها بەکردەوە دەرهاتنی یاسای پشوودان بە شێوەی ٢ بە ٢ بۆ کرێکارانی پشتیوانی”، بوون.