کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی ئەرکانی سالسی شیرکەتی نەوتی گەچساران
یەکشەممە ۰۴-۰۹-۱۴۰۳   |  24-11-2024
کرێکارانی ئەرکانی سالس شاغڵ لە شیرکەتی نەوتی گەچساران، ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی سەرماوەز، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خوواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی هەروەک باقی هاوکارەکانیان لە ناوچە نەوتییەکان، بەمەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە “نەمانی سەقفی حەقدەست”، “چاکسازی لە پایە حەقدەست”، “نەمانی ئاستەنگی لەسەر مافی هەمیشەیی و خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی مادەی ١٠”، “دانی تەواوی حقووقی پێوەندیدار بە (بک_پی) مادەی ١٠” و “ڕێگەنەدان بە خراپ بەکارهێنانی سندووقی خانەنشینی نەوت”، لە شوێنی کارەکەیان دەستیانداوەتە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.