فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی حەوت تەپە
شەممە ۰۵-۰۱-۱۴۰۲   |  25-03-2023

کۆمەڵێک لە کرێکارانی دامەزراوەی نەیشەکەری حەوت تەپە، ڕۆژی شەممە ٥ی خاکەلێوە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی لە ئاست دیاری کردنی لانیکەمی حەقدەستی ئەمساڵ لە لایەن شوڕای باڵای کاری ڕژیم و هەروەها کەمتەرخەمی بەرپرسان لەئاست جێبەجێ کرانی خواستەکانیان دەستیانداوەتە کۆبوونەوە. شایانی باسە، کرێکارانی ناڕازی حەوت تەپە داوایان لە سەرجەم کرێکارانی ئێران کردووە کە بەم کارزارەوە پەیوەست بن.