کۆمەڵێک لە کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەت نەوتی فەلات قاڕە لە دوورگەی لاوان، رۆژی هەینی ١٣ی ڕێبەندان، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
شایانی باسە، ڕۆژی ڕابردوو وەزیری ناوخۆی ڕژیم چووەتە ئەم ناوچەیە و بەبێ سەرنج دان بە ناڕەزایەتیی حەفتانەی ئەم کرێکارانە، بەدوای چاوپێکەوتن لە پاڵاوگەی لاوان، ئەم ناوچەیەی جێ هێشتووە. جێگای ئاماژەیە، کرێکارانی ناڕازی بەپێی ڕەواڵی هەموو حەفتەیەک و بەمەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “نەمانی سەقفی حەقدەست”، “چاکسازی لە پایە حەقدەست”، “نەمانی ئاستەنگی لەسەر مافی هەمیشەیی و خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی مادەی ١٠”، “دانی تەواوی حقووقی پێوەندیدار بە (بک_پی) مادەی ١٠” و “ڕێگەنەدان بە خراپ بەکارهێنانی سندووقی خانەنشینی نەوت” بۆ جارێکی دیکە لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و پێداگریان لەسەر خواستەکانیان و هەروەها وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان کردەوە.