کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شارەداریی ئیلام
پێنجشەممە ۲۲-۰۹-۱۴۰۳   |  12-12-2024
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر، کرێکارانی شارەداریی ئیلام، سەرەڕای کەش و هەوای سارد، لەئاست پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان،
دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی خزمەتگوزاری شاریی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بنای ناوەندیی شارەداریی ئیلام، خوازیاری درانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکانیان، درانی حەقی بیمە کانیان بە سازمانی تەئمینی ئیجتماعی، بەستنی گرێبەست و دیاری کردنی بارودۆخی کاریان بوون.