فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەت نەوت لە پاڵاوگەی فەجری جم
سێشەممە ۰۲-۰۵-۱۴۰۳   |  23-07-2024

ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی گەلاوێژ، کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەت نەوت و گازی “فەجری جم” بە خواستی دیاری کردنی “سەقفی حقووق”، لەشوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
هەروەها کرێکارانی شێرکەتی نەوت و گازی ئەهواز هاوکات لەگەڵ ئەم کۆبوونەوەیە، لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون. لە لایەکی دیکەوە، کرێکارانی شاغڵ لە ناوچەی تایبەتی ئابووری “وزە پارس” لە عەسەلوویە، وێڕای باقی هاوکارەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.