کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلات قاڕە لە دوورگەی سیری
هەینی ۰۲-۰۶-۱۴۰۳   |  23-08-2024
کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلات قاڕە شاغڵ لە دوورگەی سیری، ئەمڕۆ هەینی ٢ی خەرمانان، بەپێی ڕەواڵی حەفتانەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی شیرکەتی نەوتی سیری بەمەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “نەمانی سەقفی حەقدەست”، “چاکسازی لە پایە حەقدەست”، “نەمانی ئاستەنگی لەسەر مافی هەمیشەیی و خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی مادەی ١٠”، “دانی تەواوی حقووقی پێوەندیدار بە (بک_پی) مادەی ١٠” و “ڕێگەنەدان بە خراپ بەکارهێنانی سندووقی خانەنشینی نەوت” بۆ جارێکی دیکە لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.