فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی چاودێری تڕافیکی تاران
شەممە ۰۲-۰۲-۱۴۰۲   |  22-04-2023

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی هێرانا، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی چاودێری تڕافیکی تاران، ڕۆژی هەینی ١ی مانگی گوڵان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ماوەی حەفتەی ڕابردوو  و بۆ سێهەمین جار، کرێکارانی شیرکەتی چاودێری تڕافیکی تاران لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، پێسپاردنی کارەکانی شیرکەت بە دامەزراوەی ڕایانەشەهر، لە حەساری بینای سەرەکی و هەروەها بینای جێگرایەتی بەشی گواستنەوە و تڕافیکی شارەداریی تاران، دەستیاندایە کۆبوونەوە.