کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی نەوت و گازی غەرب
هەینی ۰۶-۰۷-۱۴۰۳   |  27-09-2024
ئەمڕۆ هەینی ٦ی ڕەزبەر، کرێکارانی شیرکەتی بەرهەمهێنانی نەوت و گازی غەرب، لە بەرامبەر ئەمشیرکەتە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کۆمەڵێک لە کرێکاران و کارمەندانی شیرکەتی بەرهەمهێنانی نەوت و گازی غەرب لە ناوەی عەمەلیاتی “تنگ_بیجار”، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان و چارەسەر نەکرانی کێشەکانیان، لە بەرامبەر بینڵی ئەم شیرکەتە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە خواستەکانیان بوون.