فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلات قاڕە لە دوورگەی بەهرەگان
یەکشەممە ۲۵-۰۹-۱۴۰۳   |  15-12-2024

کرێکارانی شیرکەت نەوتی فەلات قاڕە شاغڵ لە دوورگەی بەهرەگان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەز، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی، لەدرێژەی رەوتی کۆبوونەوەی کرێکارانی سەنعەت نەوت و لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین دەست نووسراوە و بەمەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “نەمانی سەقفی حەقدەست”، “چاکسازی لە پایە حەقدەست”، “نەمانی ئاستەنگی لەسەر مافی هەمیشەیی و خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی مادەی ١٠”، “دانی تەواوی حقووقی پێوەندیدار بە (بک_پی) مادەی ١٠” و “ڕێگەنەدان بە خراپ بەکارهێنانی سندووقی خانەنشینی نەوت” لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.