کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی فەلات قاڕە لە شیرکەتی نەوتی ئاغاجاری
چوارشەممە ۲۷-۰۴-۱۴۰۳   |  17-07-2024
کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلات قاڕە شاغڵ لە شیرکەتی نەوتی ئاغاجارێ، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی ڕەشەممە، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوەی دەربڕینی ناڕەزایەتی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی شیرکەتی نەوتی ئاغاجاری، لەدرێژەی رەوتی کۆبوونەوەی حەفتانە، ئەمڕۆ یەکشەممە بۆ جارێکی دیکە بەمەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “نەمانی سەقفی حەقدەست”، “چاکسازی لە پایە حەقدەست”، “نەمانی ئاستەنگی لەسەر مافی هەمیشەیی و خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی مادەی ١٠”، “دانی تەواوی حقووقی پێوەندیدار بە (بک_پی) مادەی ١٠” و “ڕێگەنەدان بە خراپ بەکارهێنانی سندووقی خانەنشینی نەوت” لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.