کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی میکانیکی لە بانە
دوشەممە ۰۷-۰۱-۱۴۰۲   |  27-03-2023
ڕۆژی دووشەممە ٧ی خاکەلێوە، ژمارەیەک لە کرێکارانی میکانیکی لە شاری بانە، لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، کرێکارانی میکانیکی شاری بانە بە کۆبوونەوە لەبەرامبەر سەندیکای پیشەکارانی ئەمشارە، لە ناڕەزایەتیی بە لەسەرەوەبوونی کرێ دوکان ونەبونی هەلی کار، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.