کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی مێترۆی تاران
شەممە ۲۸-۰۵-۱۴۰۲   |  19-08-2023
کۆمەڵێک لە کرێکارانی مێترۆی تاران، ڕۆژی هەینی ٢٧ی گەلاوێژ، لە ناڕەزایەتیی بە گەڵاڵەی بەرنامەی حەوتەمی گەشەپێدان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی لە وێستگەی مێترۆی بەهارستان لە ئاست، بارودۆخی نالەباری ژیان، سەختی کار و بەندەکانی پەیوەندیدار بە گەڵاڵەی بەرنامەی حەوتمی گەشەپێدان، لە ڕێگەی بە دەستەوە گرتنی چەندین پلاکاری ئێعتڕازی، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە خواستەکانیان بوون.