کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی نانواخانەکان لە ئیلام
شەممە ۱۹-۰۳-۱۴۰۳   |  08-06-2024
ئەمڕۆ شەممە ١٩ی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی نانواخانەکانی ئیلام، لە بەرامبەر ئوستانداری ئەمشارە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لەبەرامبەر ئوستانداری ئیلام لەئاست، نالەبار بوونی دۆخی نەگونجاوی نرخی نان و هەروەها کەمبوونی ئاستی حەقدەستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.