کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی پێترۆشیمی ئیلام
یەکشەممە ۱۱-۰۹-۱۴۰۳   |  01-12-2024
ژمارەیەک لە کرێکارانی پێەرۆشیمی ئیلام، ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی سەرماوەز، لەئاست دەرکرانیان لەم شیرکەتە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی پەیمانی شیرکەتی پێترۆشیمی “ئەرغەوان گوستەر” لە ئیلام، بە کۆبوونەوە لەبەرامبەر ئۆستانداریی ئەمشارە لەئاست بێکاربوونیان و بڕانی سەرچاوەی بژیوی ژیانیان لەم بارودۆخە نالەبارە ئابوورییەی ئێستادا، ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیان بوون.