کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی پەیمانی لە پاڵاوگەکانی پارسی جنووبی
شەممە ۱۴-۱۱-۱۴۰۲   |  03-02-2024
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی پەیمانی لە پاڵاوگەکانی پارسی جنووبی
کرێکارانی پەیمانی شاغڵ لە پاڵاوگەکانی ناوچەی پارسی جنووبی، رۆژی شەممە ١٤ی ڕێبەندان، بۆ جارێکی دیکە و لەئاست وادە و بەڵێنی درۆینەی بەرپرسان و هەروەها جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی بۆ پێنجەمین شەممەی بەردەوام دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان لەوانە، “بەکردەوە دەرهاتنی گەڵاڵەی ڕیزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان”، “١٤ ڕۆژ کار ١٤ ڕۆژ پشوو لە مانگدا بۆ کرێکارانی ئیداری و پشتیوانی”، “سازماندانی بارودۆخی شۆفیرانی کرایەیی” و خواستەکانی دیکەیان بوون.