کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی پەیمانی لە پاڵاوگەکانی پارسی جنووبی
یەکشەممە ۱۵-۱۱-۱۴۰۲   |  04-02-2024
کرێکارانی پەیمانی شاغڵ لە پاڵاوگەکانی ٥، ٦ و ٨ لە ناوچەی پارسی جنووبی، ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ڕێبەندان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام دەستیاندایە کۆبوونەوە و پێداگریان لەسەر خواستەکانیان لەوانە، “بەکردەوە دەرهاتنی گەڵاڵەی ڕیزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان”، “دابین کردنی ١٤ ڕۆژ کار ١٤ ڕۆژ پشوو لە مانگدا بۆ کرێکارانی ئیداری و پشتیوانی”، “سازماندانی بارودۆخی شۆفیرانی کرایەیی” و خواستەکانی دیکەیان کردەوە.